لە دوازدەیەمین کۆنگرەی خۆیدا، پارتی کرێکارانی کوردستان PKK بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و ھەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕاگەیاند، ئەو بڕیارەی PKK دەستپێشخەرییەکی گرینگە لە پێناو بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی ئاشتی و ھەنگاونان بە ئاڕاستەی چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد لە تورکیا، ئەوە بەو مانایە دێت کە گەلی کوردستان لە ھەر پارچەیەکی کوردستان بەناچاری پەنای بردۆتە بەر خەباتی چەکداری، دەنا ئەگەر دەرفەتی بۆ بڕەخسێت ئامادەیە لە پێناوی بەدستھێنانی مافەکانی خەباتی سیاسی و دیموکراسی بکاتە جێگرەوەی خەباتی چەکداری.
ئەو ھەڵوێستەی پارتی کرێکارانی کوردستان، حکومەت و پەرلەمان و حزبە سیاسیەکان و نێوەندەکانی دەسەڵاتدار لە تورکیا، دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریتی چارەسەری سیاسی و یاسایی و دەستووری، ھاوکات دەبێت تورکیا کۆتایی بە بوونی سەربازی و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان بھێنێت.
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پشتیوانی لە ھەر ھەوڵێک دەکات کە ئامانج لێی سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و زامنکردنی چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد بکات.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکیشانی کوردستان
13/5/2025




