لە کۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی ئازادیی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی دوا ڕووداو و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و کوردستان کرا.
بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی گشتی، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی ئازادیی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی دوا ڕووداو و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و کوردستان کرا.
سەرەتا حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، بەناوی خۆی و شاندی یاوەری بۆ ماڵئاوایی هاوڕێ بەهمەن حوسێن سەرەخۆشی لە سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان کرد، دواتر گفتوگۆ لەبارەی گۆڕان و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و کوردستان و چارەسەرکردنی دۆزی کورد و پێویستیی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستان کرا،لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی ئاشتی و بە دیالۆگ چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە تورکیا کرا.







