نیشانەكانی دابەزینی شەكری خوێن ؟

دابەزینی شەكرە لەخوێندا بریتیە لەدابەزینی رێژەی شەكر بۆ ئاستی كەمتر لەباری ئاسایی و چەند نیشانەیەكی هەیە کە دەبێت هەمووان بیزانن.

نیشانەکانیشی ئەمانەن:
-برسێتی و ئارەقكردنەوە.
-دڵەراوكێ و سەرئێشە.
-شەكەت بوون و لێڵبوونی چاو.
هۆكارەكانی دابەزینی شەكری خوێن:
-نەخواردنی ژەمەكان بەشێوەیەكی رێكوپێك.
-بەكارهێنانی دەرزی ئەنسۆلین بەشێوەیەكی نادروست و نارێك.
-زۆر یان باش بەكارنەهێنانی دەرمانی دابەزینی شەكرە.
-راهێنان و جوڵانێكی زۆر لەپڕو لەڕادەبەدەر.

چارەسەری دابەزینی شەكرەی خوێن:
چارەسەری ئەم گرفتە بەخێرای كارێكی پێویستە دوای دڵنیابوون لەتووشبوون بە دابەزینی رێژەی شەكرە لەرێگەی دەركەوتنی نیشانەكان و پشكنینی رێژەی شەكرە، ئەوا دەتوانیت یەك بۆ دوو پەرداخ لە شەربەتی میوەی تازە بخۆیتەوە یاخود كەمێك شیرینی بخورێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە .

پەیوەندیدار