بەبۆنەی یادی ٤٠ ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و گشت ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین، ئومێدی بەردەوامی لە خەبات و درێژەدان بەڕێبازی پیرۆزی شەهیدانتان بۆ دەکەین.
لەماوەی چوار دەیەدا، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان شێلگیرانە شانبەشانی هێز و لایەنە شۆڕشگێڕەکان تێکۆشاوە بۆ بەدیهێنانی مافە نەتەوەیی و دیموکراتییەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی بنەما دیموکراسییەکان، یەکێک بووە لە لایەنە کاریگەرەکانی قۆناغە جیاوازەکانی خەبات، کە لەوپێناوەشدا دەیان سەرکردە و سەدان پێشمەرگەی گیانی خۆیان بەختکردووە.
حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، خاوەن مێژووی پڕ سەروەری هاوبەش و چەندین هاوپەیمانی و کاری پێکەوەیی بوون لە شاخ و شار، بۆیە لەم یادە پیرۆزەدا تەئکید لە هاوخەباتی و پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی نێوانمان دەکەینەوە.
دووبارە پیرۆزبێت.
مەکتەبی سیاسی
حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
۱۲ـی کانوونی یەکەمی ۲٠۲٥




