ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی رووخانی پردە ھەڵواسراوەکەی ھندستان گیانیلەدەستداوە گەیشتە زیاتر لە ١٤٠ کەس.
میدیاکانی ھندستان بڵاویانکردوەتەوە، بەھۆی رووخانی پردە ھەڵواسراوەکەی شاری موربی لە ھندستان، زیاتر لە ١٤٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و سەدان کەسیش تائێستا بێسەروشوێنن و زۆربەی ئەو کەسانەشی گیانیانلەدەستداوە ژن و منداڵن.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای چەند مانگێک لە نۆژەنکردنەوەی پردەکە، لەکاتی ئاھەنگی دووبارەکردنەوەی پردەکەدا ئەو رووداوە رویداوە و بەپێی زانیارییەکانیش لەو کاتەدا نزیکەی ٥٠٠ کەس لەسەر پردەکە بوون کە ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵیان تێدا بووە و تائێستاش تەنھا ٨٠ کەس رزگارکراون.
پردی ھەڵواسراوی موربی لە ھندستان مێژووی دروستکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی بەریتانییەکان لەو وڵاتە کە ٢٣٣ مەتر بەرزە و درێژییەکەشی ھەزار و ٥٠٠ مەترە.




