لەوەتەی جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هەڵگیرساوە، کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژانە بۆردومانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، هاوکات لەگەڵ بۆردومانی مووشەک و درۆنەکانی ئەوان گروپە میلیشیاییەکان لە پارێزگا هاوسنوورەکانی هەرێم بە درۆن هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان.
ئەوەی جێگای هەڵوەستە و جێگای پڕۆتستۆکردنە بە ئامانج گرتنی خەڵکی سڤیل و دامەوزراوە مەدەنیەکانە لە هەرێمی کوردستان کە بە پێی یاسا ڕێسا نێودەوڵەتیەکان بە ئامانجگرتنی ئەوان دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جەنگ.
6ی نیسانی ٢٠٢٦، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کە بۆ کونسڵێ ئێران لە شاری سلێمانی ڕێکخرابوو پەیامنێرێک لە سەرکونسڵی ئێرانی پرسی :
” شاری سلێمانی هیچ کەسێکی ئەمەریکی و ئیسرائیلی تیدا نییە و لایەن ئۆپزسیۆنەکانیش تا ئێستا نەبوونەتە لایەنگری ئەو جەنگە ئێوە بۆچی سلێمانی بۆردومان دەکەن”
وەڵامەکەی بەرپرسە ئێرانیەکە ئەوە بوو کە ئەوان لەژێر ناونیشانی بەرگری ڕەوا ئەو کارە دەکەن، قسەکەی کونسڵی دانانێکی یاساییە بەوەی ئەوان لە پشتی بۆردومانەکانی سەر هەرێمی کوردستانن بۆیە کاتی ئەوە هاتووە ڕێکاری یاسایی و دبلۆماسی و جەماوەری لەبرانبەر کووشتنی خەڵکی سڤیل لە لایەن کۆماری ئیسلامی بگیرێتە بەر بەوەی.
– ئەو دبلۆماتە ئێرانیەی ڕەوایەتی بە خەڵکی سڤیلدا بانگ بکرێت و یاداشتی ناڕەزایەتی پێبدرێت و تا ئاستی دەرکردنیشی بە پێی ماددەی ٩ لە ڕێکەوتنی ڤێنا بۆ کاری دبلۆماسی.
– کاراکردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاریکی لەو شێوەیە گرنگە تا ئەو کارەی کە حزبەکان بە هۆکاری پەیوەندی سیاسیان لەگەڵ ئێران پێیان ناکرێت پەرلەمان بیکات.
– کاتی ئەوە هاتووە چالاکوانان و گرووپەکانی فشار بۆ ئەم هەنگاوەی سەرەوە بە ڕۆڵی خۆیان هەڵبستن.
هیوا سەید سەلیم




