برای بەڕێز کاک مومتاز حەیدەری
پرسەنامە
بە بیستنی هەواڵی کۆچی ناوەختی کاکە “کاروان”، کوڕی بەڕێزتان لە ناخەوە خەمبار بووین، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و لە کەسوکار و لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و لە کۆستی لەدەستدانی کاکە کاروان خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، ئومێدەوارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشیتان بێت و ڕوحی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بێ ،سەبر و ئارامی بۆ ئێوە و ماڵباتی بەڕێزتان.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
15ی ئایاری 2026




