پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە یاوەری شاندێک کە پێکهاتبوو لە شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دلزار عەبدوڵڵا بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکان سەردانی سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری هەولێر کرد.
سەرەتا شاندی میوان هاوخەمی خۆیان راگەیاند بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا حوسێن برا گەورەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو .
بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و عێراق و هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.
هەردوولا تەئكیدیان لە چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی هەرێم كردەوە و رایانگەیاند كە بارودۆخی ناوچەكە وادەخوازێت كە ناكۆكیەكان وەلابنرێت و مێزی گفتوگۆ بكەنە رێگەچارە بۆ دەرچوون لەم قەیرانە.
شایانی باسە، لە لایەن یەکگرتووی ئیسلامی جگە لە ئەمینداری گشتی د. محمد هاودیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکان
مامۆستا ئیبراهیم خلیل ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو ئامادەی دیداری نێوان زەحمەتکێشان و یەکگرتوو بوون.







