بە پێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای دژە تیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ئاب،بە درۆنی بۆمبرێژکراو هێرش کراوەتە سەر ئۆفیسی تایبەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نووسینگەی سەرۆکی ئاژانسی دژە تیرۆری کوردستان.
ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەو دەستدرێژکاریانە سەرکۆنە دەکەین، کە ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانجی خۆی، کە پێشێلکردنی یاسا و پڕەنسیپە نێو دەوڵەتییەکانە.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٧ئابی ٢٠٢٦




