کریستیانۆ زەنگی مەترسی لێدا

کریستیانۆ ڕایگەیاند گەڕانەوەم تەنها بەبیرهێناوەیەکی کورت بوو تا بزانن بۆچی بەم یاریگایە دەوترێت شانۆی خەونەکان.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی پەیمانی بە هاندەرانی یانەکەی و هاوڕێکانیداوە کە لە هەموو سەرکەوتنێکی یانەکەیدا ئاهەنگ دەگێڕێت لە ئەگەری تۆمارکردنی گۆڵ بۆ یانەکەی.

ڕۆناڵدۆ لە فەیسبوک نوسیوویەتی: گەڕانەوەم بۆ یانەی مان یونایتد تەنها بەبیرهینانەوەیەکی بچووک بوو تا بزانن بۆچی یاریگای ئۆڵدترافۆرد بە شانۆیی خەونەکان ناودەبرێت و هەمیشە بەلای منەوە جێگایەکی جادوویی بووە کە دەتوانیت هەموو شتێکی تیادا بەدەستبهێنیت.

هەروەها وتیشی: لەگەڵ هاورێکانم و پشتگیری هاندەرانی یانەکە بەرەو پێشەوە دەچین و بە متمانەوە لەکۆتایدا پێکەوە ئاهەنگ دەگێڕین.

لەکۆتایشدا وتی: شانازی بە گەڕانەوەم دەکەم بۆ شەیتانە سوورەکان و یاریکردن لە خولی ئینگلتەرا بەڵام بەر لە هەموو ئەوانە دڵخۆشم بە یارمەتیدانی تیپەکەم.

پەیوەندیدار