شوان محمد كاندیدی ژماره 44 له بازنه‌ی یه‌كی كه‌ركوك به ئێستانیوزی راگه‌یاند: دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌سه‌ڵاتی ئێستای كه‌ركوك به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و توند رێگری له به‌رزكردنه‌وه‌و شه‌كانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت نیشان دانی ئاڵای كوردستانیش ده‌گرت و ده‌گرێت. به‌ڵام ئه‌مجاره له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جارێكی دیكه حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئه‌ركی نیشتمانی ئازایانه‌ی خۆی به‌جێ گه‌یاندو وه‌ك یه‌كه‌م هێزی كوردی به ئاشكرا ئاڵای كوردستانی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵكرد، هه‌ر بۆیه هه‌ر به‌م گیانه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه له به‌غداش كار بۆ كوردستانیان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ین.