مامۆستا نه‌به‌ز جه‌مال كه‌مال ا‌لدین بۆ ئێستانیوز رایگه‌یاند: ئێمه هه‌رگیز متمانه‌ی هاوڵاتیان له ده‌ست ناده‌ین و به‌جۆرێك كار ده‌كه‌ین كه خه‌ڵك په‌شیمان نه‌بێته‌وه له‌وه‌ی ده‌نگی بۆ داوین، ئه‌مه‌ش دروشم نیه به‌ڵكو رابردوو هه‌ڵوێستی سیاسی ئێمه‌و حزبه‌كه‌مان ئه‌م راستییه‌ی سه‌لماندووه، كاری جدی ده‌كه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی، كه حكومه‌تی عێراق ناچار بكه‌ین قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی هه‌له‌بجه بكاته‌وه. دوورین له ئیمتیاز‌و مافی شه‌خسی و به كاره‌كانمان مانا بۆ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێنینه‌وه.