وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كه ئێستا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئه‌فغانستان ده‌كات، زۆر باش و ئه‌رێنی بوون.
نێد پرایس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌وباره‌وه وتی: “دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تاڵیبان له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر زۆر باش، پیشه‌یی و ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌چوون”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌كانی به “كۆبوونه‌وه‌كانی كار” ناوزه‌ند كرد و باسی له‌وه كرد كه شاندی ئه‌مریكا به‌ڕوونی باسی له‌وه كردووه كه تاڵیبان ته‌نها به‌گوێره‌ی هێرشه‌كانی هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت نه‌وه‌ك قسه‌كانی.
باسی له‌وه‌شكرد كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا ژماره‌یه‌ك بابه‌ت تاوتوێ كراون له‌وانه “هه‌ڕەشه‌ی تیرۆر له ئه‌فغانستان، هاووڵاتییانی ئه‌مریكا، رێگه‌دان به جێهێشتنی ئه‌و ئه‌فغانستانیانه‌ی كه پشتگیری ئه‌مریكایان كردووه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی بیانیی تا وڵاته‌كه جێبهێڵن”.
پرایس ئاماده‌نه‌بووو لێدوان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا تاڵیبان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ماهه‌نگیی ده‌كات له‌باره‌ی داعش-ویلایه‌تی خۆراسان یان نا، بدات.
وتیشی: “‘لێره‌دا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش هه‌یه، داعش-ویلایه‌تی خۆراسان چه‌نده هه‌ڕەشه‌یه بۆسه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی، ئه‌وه‌نده‌ش هه‌ڕەشه‌یه بۆسه‌ر تاڵیبان”.
له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی رابردوو، چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قۆناغی كۆتایی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ته‌واوی خاكی ئه‌و وڵاته‌یان كۆنترۆڵ كرد.