ئەمەریکا هۆشداری دەداتە تورکیا و رایدەگەێنێت “ئیدانەی هەر دەستێوەردان و هێرشێکی تورکیا دەکەین لە سووریا و گرنگە هەمووان پابەندنی ئاگربەست بن.
لە وەڵامی هەرەشەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر سوریا و بەرێوەچوونی ئۆپەراسیۆنێکی دیکە. نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێ: “ئیدانەی بەزاندنی سنووری سووریا لەلایەن تورکیاوە دەکەین، وەک چۆن ئیدانەی هەر هێرش و دەستدرێژی و کارێکی تێکدەرانەی تورکیا دەکەین لە سووریا”.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەبەوە دەکات، زۆر گرنگە هەمووان پابەندی ئاگربەست بن لە سووریا.
ئەم هۆشدارییەی ئەمەریکا دوای ئەوە دێت رۆژی 11/10/2021، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی لە رۆژئاوای کوردستان کردووە