گۆڤارێکی ئەمەریکی: ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا هەوڵێکە بۆ سڕینەوەی کورد

گۆڤارێکی ئەمەریکی هۆشداری دا لەوەی تورکیا بەدوای گۆڕانی جیهانە و ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەو وڵاتە تورکیا لە ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سوریا بەشێکە لەو هەوڵە.گۆڤاری سیاسی (نەشناڵ ئینترێست)ی ئەمەریکا لە راپۆرتێکیدا هۆشداری داوە لەوەی تورکیا لە ڕێگای هاوردە کردنی هێزی سەربازی بۆ خاکی هەندێ وڵاتانی وەکو عێراق و سوریا هەوڵی بەلاڕێدا بردنی سەرنجی جیهان دەدات.گۆڤارەکە مەبەستی تورکیای لە درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە عێراق و سوریا و گۆڕانی سنوورەکان زانیوە و نوسیویەتی،” ئەردۆغان متمانە کردن بە هەندێ لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی توشی کێشە کردووە”.ئاماژە بەوەشکراوە، ئەردۆغان مەبەستی خۆی لەو ئۆپەراسیۆنانە، بەرەنگابوونەوە لە گەڵ تیرۆریستان ڕادەگەیەنێت، کەچی بەو کردەوەیە سەرقاڵی سڕینەوەی ڕەگەزی کوردە لە سوریا

karwan

پەیوەندیدار