چەند هەڵەیەكی جلپۆشینی پیاوان كە جوانی ستایلەكەیان تێكدەدات

ستایلی پیاوان هاوشێوەی خانمان پێویستی بە گرنگیپێدان هەیە بۆئەوەی بەردەوام رێكپۆش و جوان دەربكەون، بەڵام هەندێك هەڵە هەیە كە رەنگە هەستی پێنەكەن و لە كاتی جلپۆشیندا بیكەن، ئەمەش جوانی ستایەكەیات تێكبدات.

1. هەڵبژاردنی پوتی هەڵە


لە راستیدا هەڵبژاردنی پوت پێویستە بە پێی كەسەكان بێت، ئەو كەسانەی باڵایان بەرزە دەتوانن پوتی درێژ بكەن، بەڵام ئەو كەسانەی باڵایان بچوكە باشترە لە پوتی درێژ دوربكەونەوە، چونكە باڵایان بچوكتر دەردەخات.


2. جێگیربون بە یەك ستایلەوە

مەرج نییە كە ستایلێكت لێهات، واتای ئەوە بێت هیچ ستایلێكی دیكە بۆ تۆ نەگونجێت، ستایلە جیاوازەكان تاقیبكەرەوە و بە یەك شێواز بەردەوام دەرمەكەوە، بە پێی شوێنەكان ستایلەكەت بگۆڕە.

3. هەڵبژاردنی پێڵاوی رەش بۆ هەمو جلێك

ئەگەر پێتوایە پێڵاوی رەش لەگەڵ هەمو ستایلێك دەگونجێت بە تەواوی هەڵە دەكەیت، رەنگە وەكو رەنگ گرفتی نەبێت، بەڵام وەكو ستایلی جلەكەت باشترە لەگەڵ جلەكانیشت رەنگی پێڵاوەكەت بگۆڕیت.

4. گونجاندنی قایش و پێڵاو پێكەوە

ئەوە ستایلێكی زۆر كلاسیكە كە قایشی پانتۆڵەكەت و پێڵاوەكەت پێكەوە بگونجێنیت، ئێستا دەتوانیت رەنگی جیاواز بۆ هەردوكیان هەڵبژیریت، بێ ئەوەی گرفت لە گونجاندن هەبێت.

5. رەنگی رەش بۆ پیاوان گونجاوە

ئەمە تێڕوانینێكی تەواو هەڵەیە ئەگەر پێتوابێت لەبەر ئەوەی پیاویت دەبێت تەنها رەنگی رەش بكەیت، هیچ رەنگێك تایبەت نییە بە خانمان یان پیاوان، هەربۆیە ئازادبە لەوەی چ رەنگێك هەڵدەبژێریت.

پەیوەندیدار