ئومێد بەروشکی سزای شەش مانگی دیکە زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا

رۆژنامەوان ئومێد بەروشکی، کە یەکێکە لە دەستگیرکراوانی بادینان لەسەر سکاڵای شەشەم، ئەمڕۆ سزای شەش مانگی دیکە زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، ئەوەش لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ریڤینگ یاسین، پارێزەری رۆژنامەوان ئومێد بەروشکی راگەیاند، ئەمڕۆ لە دادگای دهۆک دانیشتنێکی دیکە دادگاییکردنی ئومێد بەروشکی بەڕێوەچو، لەسەر سکاڵا مەلا ئیحسان، ئەندامی پەرلەمانی پارتی کە گوایە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوی زڕاندوە.

دادگا بڕیاریدا شەش مانگ بەسەر ئومێد بەروشکیدا بسەپێنێت، بەوەی کۆی گشتی سزاکان کە تا ئێستا بەسەریدا سەپێنراوە گەیشتە دو ساڵ و شەش مانگ
ئاماژەی بەوەشکردوە، دادگا بڕیاریدا شەش مانگ بەسەر ئومێد بەروشکیدا بسەپێنێت، بەوەی کۆی گشتی سزاکان کە تا ئێستا بەسەریدا سەپێنراوە گەیشتە دو ساڵ و شەش مانگ، بەڵام داوای پێداچونەوە دەکەن بە بڕیارەکەدا.

هەمو بەڵگەکان لەبەردەست بون بۆ ئەوەی دادگاییکردنەکە وەکو رۆژنامەنوسێک بەڕێوەبچێت و سەندیکای رۆژنامەنوسانیش ئامادەبون لە دادگا ئامادەبێت
ریڤینگ یاسین باسی لەوەشکرد، “هەمو بەڵگەکان لەبەردەست بون بۆ ئەوەی دادگاییکردنەکە وەکو رۆژنامەنوسێک بەڕێوەبچێت و سەندیکای رۆژنامەنوسانیش ئامادەبون لە دادگا ئامادەبێت بۆ بەرگیرکردن، بەڵام دادگا رەتی داوەکاریەکەی کردەوە”.

ئەوەشی خستەڕو، “ئێمە وەکو پارێزەران رامانبو کە بەڵگەکان پێویست نەبون بۆ ئەوەی سزای شەش مانگ بەسەر ئومێددا بسەپێنرێت، دانیشتنی دادگا بەرێگایەکی هەڵەدا رۆشت، دەبو بەپێی یاسای رۆژنامەوانی مامەڵە بکرایە، سەرەڕای ئەوەی کە داوامان لە جەنابی دادوەر کرد کە نوێنەری سەندیکای رۆژنامەنوسان ئامادە بێت بەڵام داواکەی رەتکردەوە”.

پەیوەندیدار