10جۆری جلوبەرگ کە خانمان لە هەر تەمەنێکدا بن دەتوانن لەبەری بکەن و هەر جوانە

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ستایلی ناوازەی جلوبەرگە کە خانمان دەتوانن بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەن لە ٢٠ ساڵی و ٣٠ ساڵی ٤٠ ساڵیشدا لەبەری بکەن و کەشخەو جوان دەربکەون.

  • چاکەتی Blazers ستایلێکی فەرمی و جوانی هەیە و وەک خانمە خاوەنکارێک دەرت دەخات
  • چاکەتی خوری درێژ، لە هەموو کاتێکدا جوان و سەرنج ڕاکێشە و دەتوانیت لەبەری بکەیت
– کراس و تیشێرتی نەخشی شەترەنجی بۆ هەموو تەمەنەکان جوان و گونجاوە
– کڵاو و شەپقە هەمیشە ناوازە دەرت دەخات
  • چاکەتی کابۆ یەکێکی دیکەیە لەو جلوبەرگە ناوازانەی لە هەموو تەمەنێکدا دەتوانیت لەبەری بکەیت
– بەدلە ستایلێکی قەشەنگ و جوانە بۆ هەموو تەمەنێک، کچانی گەنج گەورەتر دەردەخات و خانمانی بەتەمەنتریش جوان و کەشخە
– بەکارهێنانی ملپێچ لەگەڵ پانتۆڵدا یەکێکە لە ستایلە جوانەکان
– پانتۆڵ یان کابۆی سپی یەکێکی دیکەیە لەو جلوبەرگە کەشخانەی کە دەتوانیت لەبەریان بکەیت
– کۆتی کلاسیکی بەهەمان شێوە یەکێکە لە ستایلە جوانەکان
  • ئەو جلوبەرگانەی کە پشتێنی لەسەرەوە دەبەستیت بەهەمان شێوە بۆ هەموو تەمەنەکان گونجاوە

پەیوەندیدار