ۆژنامەنوسێكی بەریتانی ئاشكرای دەكات، چەندین بەڵگە بەردەستن كە دەیسەلمێنن توركیا لە هەرێمی كوردستان چەكی كیمیاویی بەكارهێناوە و پێویستە شاندێك بنێردرێت بۆ ئاشكرا كردنی ئەو بابەتە.
ستیڤ سوئینی رۆژنامەنوسی بەریتانی و بەرپرسی رۆژنامەی “مۆرنینگ ستار” بڵاویكردووەتەوە، چەندین بەڵگە دەیسەلمێنن توركیا چەكی كیمیایی لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بەكارهێناوە،
یەكێك لەو بەڵگانەش ئاسەواری بەجێماوە لەسەر لەشی كەسانێك كە لە ئەو ناوچانە بوون.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، هەروەها بەڵگەگەلێكی دیكە هەن، لەوانەش كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەر سروشتی ئەو ناوچەی تێیدا بەكاری هێناوە.
ئەو رۆژنامەنوسە بە پێویستیشی دەزانێت، دەستبەجێ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بە تایبەتی رێكخراوی قەدەغەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی شاند بنێرن و سەردانی ئەو ناوچانەی هەرێمی كوردستان بكەن كە توركیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی تێیاندا ئەنجام داوە.