وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا بەیاننامەیەکی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی عێراق کردووە، بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردن، کە لە 10ی ئۆکتۆبەر ئەنجامدرا، ئاماژەش بە سەرکەوتنی پڕۆسەکە، لە رووی ئەمنی و لۆجستییەوە کراوە.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هەڵبژاردن هەلێک بوو بۆ عێراقییەکان، بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان لە رێگەی هاتنەکایەی حکومەتێک دیاری بکەن، کە رەنگدانەوەی ویستەکانی ئەوانی تێدابێت.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا سەرکۆنەی هەڕەشەکردنی لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و داوای لە سەرجەم لایەنە عێراقییەکان کردووە، رێز لە یاسا و پاکی هەڵبژاردنەکان بگرن.