دوو وەجبەی تری ڤاكسین گەیشتنە عێراق

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دوو وەجبەی تری ڤاكسین گەیشتوونەتە عێراق كە زیاتر لە 787 هەزار ڤاكسینە و بەسەر پارێزگاكاندا بە هەرێمی كوردستانیشەوە دابەش كراوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، دوو وەجبەی تری ڤاكسین گەیشتوونەتە عێراق، وەجبەی یەكەم كە 649 هەزار و 350 ڤاكسینە لەلایەن كۆمپانیای فایزەرەوە گەیشتووەتە فڕۆكەخانەی هەولێر.
وەزارەتەكە رونیشیكردووەتەوە، وەجبەی دووەمی ڤاكسینەكەش بەهەمان شێوە ڤاكسینی فایزەرە و لەلایەن دەستپێشخەری “كۆڤاكس”ی سەربە رێكخراوی یونسێفەوە دابین كراوە و بڕەگەی 133 هەزار و 380 ڤاكسینە.
كۆمپانیای گشتی بە بازاڕ كردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكیەكانی سەربە وەزارەتی تەندروستی عێراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، ڤاكسینەكە بەسەر سەرجەم پارێزگاكاندا بە هەرێمی كوردستانیشەوە دابەش كراوە.

پەیوەندیدار