لە خولی ئیتاڵیا، میلان بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە تۆرینۆی بردەوە و بەکاتی سەرکەوتنی بۆ پێشەنگی ڕیزبەندی بەدەستهێنا.
لە هەفتەی دەیەمی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیتاڵیا، ئەی سی میلان لە یاریگای سانسیرۆ میوانداری تۆرینۆی کرد.
میلانی خاوەن یاریگا و هاندەر بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە و تاکە گۆڵەکەش ئۆلیڤیە جیرۆ لە خولەکی 14دا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامە میلان شەشەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد و بە 28 خاڵ و بەکاتی سەرکەوتنی بۆ پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە بەدەستهێنا، تۆرینۆش 11 خاڵی هەیە و بەکاتی لە پلەی 12دا مایەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، سپیزیا و جەنەوا بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوون و ڤینیسیاش بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە سالێرنیتانا دۆڕا.