ئەمریکا و ژاپۆن و ھندستان ترسیان ھەیە لەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە ١٠٠ دۆلار

ئەمریکا و ژاپۆن و ھندستان مەترسی ئەوەیان ھەیە نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە ١٠٠ دۆلار و بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ھەوڵێکیان چڕ کردووەتەوە، تا وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک ڕازی بکەن بە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت.

بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی بلومبێرگ، ئەمریکا و ژاپۆن و ھندستان ماوەی سێ ھەفتەیە سەرگەرمی وتووێژن و لەگەڵ گەیشتنی نەرخی بەرمیلێک نەوت بە ٨٥ دۆلار ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە و بۆ ھاندانی ئۆپیک بە زیادکردنی ئاستی بەرھەمھێنان.

ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە، ئیدارەکەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانە بەرامبەر بە ھەڵکشانی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا.

ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ له‌ دانیشتنی ئاسایی هه‌فته‌ی وزه‌ی ڕوسیادا وتی، “زۆر گونجاوه‌ و ده‌كرێت نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بگاته‌ 100 دۆلار، ڕوسیاش هه‌مو كارێك كه‌ له‌ توانای خۆیدا بێت ئه‌نجامیده‌دات، بۆ جێگیركردنی ته‌واوی بازاری نه‌وت”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،  به‌گوێره‌ی بازاڕه‌كانی وزه‌، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 83.72 دۆلار، به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسیش به‌ 83.57 دۆلار مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كراوه‌.

پەیوەندیدار