لە سلێمانی کەسێک بە 180 ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیرکرا

لە سلێمانی کەسێک دەستگیر کرا، کە 180 ملیۆن دیناری ساختەی پێ بووە و ویستوویەتی لە بازاڕەکان ساغی بکاتەوە.


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: “بە فەرمانی دادوەر وە بەپێی ماددەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی، بە مەبەستی رێگریکردن لە هەموو کارێکی ساختەکاری و نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی هەرجۆرە دراوێکی ساختە، هێزەکانمان توانیان کەسێک دەستگیر بکەن بەناوی ( أ . ع . م ) لە دایکبووی ساڵی ( 1989 ) پیشەی ( کاسب ) و دەست بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا لە جۆری ( لاندکروز- پیکاب ) کە بڕی 180 ملیۆن دیناری عێراقی لە جۆری ( 50،000 ) و ( 25،000 ) لە دەرەوەی هەرێم هێنابوو، بە مەبەستی ساغکردنەوەی لە بازاڕەکانی شاری سلێمانیدا”.


لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی ئاماژە بەوەشکراوە: “تۆمەتبار رووبەڕوی یاسا کرایەوە”.

پەیوەندیدار