ساڵى نوێى خوێندن لەعێراق دەستیپێکرد

ساڵی نوێی خوێندن لەعێراق دەستیپێکرد و زیاتر لە ١١ ملیۆن خوێندکار لە شاری بەغدا و شارەکانی تر پەیوەندی بە قوتابخانەکانیان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ لە وڵاتی عێراق دەستیپێکرد و زیاتر لە ١١ ملیۆن خوێندکار پەیوەندی بە قوتابخانەکانیان کرد و بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە هەفتەیەکدا چوار رۆژ دەوای ناو پۆل دەکرێت و دوو رۆژیش بەشێوەی ئەلیکترۆنی و پشووی رۆژانی شەممەش هەڵوەشێنرایەوە.

حەیدەر فاروق وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاند”١١ ملیۆن و ٦٥ هەزار خوێندکارلە قوتابخانە و پەیمانگەی هونەرەجوانەکان و پەروەردەی پیشەیی دەستیان کرد بە دەوامکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ لە سەرتاسەری عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەش کرد “وەزارەتی پەروەردە هەماهەنگییەکی باشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کردووە لەپێناو بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی خوێندکاران تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و خۆپارێزیکردن لەپێناوی بەردەوامبوونی خوێندنی ناو پۆل

پەیوەندیدار