چین : داوا لە خەڵک دەكات خۆراکی پێویست عەمبار بکەن

هەفتەی ڕابردوو حکومەتی چین داوای لەهاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە بەئەندازەی پێویست خۆراکی بنەڕەتیی‌و پێویست لەگۆشت‌و سەوزەو میوەو دانەوێڵە بکڕن بۆ هەر ئەگەرو پێشهاتێک، کە ئەگەری هەیە لەداهاتودا ڕوبەڕویان بێتەوە، باس له‌وه‌شده‌كرێت، قەیرانی برسێتی ڕوو له‌جیهان ده‌كات.

لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەواڵەکە، نرخی شمەک‌و خۆراک لەو وڵاتە بەتایبەت ئەو خۆراکانەی کە پێویستی ڕۆژانەن، وەک سەوزەو گۆشت‌و میوە بەڕێژەیەکی بەرچاوو نرخەکانیان بەرزبوەو دەستکەوتنی هەندێک مادەی خۆراکیش لەهەندێک ناوچەی ئەو وڵاتە بەتەواوی بوەتە کارێکی ئەستەم.

بەشێک لەمیدیاکان باس لەوەدەکەن، حکومەتی چین ترسی هەیە لەوەرزی زستان‌و لەگەڵ هاتنی سەرما، جارێکی تر پەتای کۆرۆنا بەبەهێزی لەچین سەرهەڵبداتەوەو ئەمەش دوبارە ببێتە هۆی ڕاگەیاندنی کەرەنتین‌و داخستنی دوکان‌و بازاڕ، بەڵام بەشێکی دیکە لەمیدیاکان ئاماژە بەئەگەری دروستبونی قەیرانێکی جیهانیی لەخواردن دەکەن‌و بەقەیرانی برسێتی ناویدەبەن

پەیوەندیدار