ئيَستانيوز
هیوا سەید سەلیم ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە لێدوانێكی دا بۆ ئێستانیوز ڕایگەیاند “ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لایەنە شیعیەكانی بەسەر دووبەرەی دژ بەیەك دابەش بوون ، ئەو دابەشبوونە كاریگەری لەسەر دۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق دەبێت.
هیوا سەید سەلیم ئاماژەی بەوەش دا ، ئەوەی كە ڕوویدا لە هەوڵی تیرۆكردنی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی ئەزموونێكی نادیموكراسیانەیە و گێڕانەوەی عێراقە بۆ سەردەمی كودەتاكان و پەنابردنە بەر چەك بۆ یەكلاكردنەوەی ركابەری سیاسی .
ئامادەكردنی :بێستون لەتیف