بۆمبێک لەنێو بارەگای حەشدی تورکمانی لە باشووری کەرکووک تەقییەوە و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
سەرچاوەیەك لە کەرکووک رایگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بۆمبێک لەنێو بارەگای حەشدی تورکمانی لە گوندی تەرکەلانی سەر بە ناحیەی یایچی تەقیوەتەوە.
تەرکەلان گوندێکە لە باشووری شاری کەرکووک، نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری کەرکووکەوە دوورە.
سەچاوەكە ئاماژەی بەوەش کرد، بۆمبەکە چێندراوبووە و چەکدارەکانی حەشدی تورکمانی هەڵیانگرتووەتەوە و بردوویانەتە نێو بارەگاکە بۆئەوەی پووچەڵی بکەنەوە، بەڵام بۆمبەکە لەنێو بارەگاکە تەقیوەتەوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا دوو چەکداری حەشدی تورکمانی کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون