ئەمیرێکی داعش لە کەرکوک کوژرا

بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق رایدەگەیەنێت:دوای سێ مانگ لە بەدواداچون ئەمیرێکی داعشیان لە کەرکوک کوشتوە کە ئەمیری نیشانشکێنەکانی ڕێکخراوە تیرۆرستیەکە بوە.

بەڕیوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە: ئەمیریکی داعشیان لە کەرکوک کوشتوە کە ئەمیری نیشانشکێنەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشبوە.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، دوای 3 مانگ لە بەدواداچوونی بەردەوام و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، هێزێکی سەربە بەڕێوەبەرایەتییەکە، بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆری عێراق، توانیان ئەمیری نیشانشکێنەکانی داعش لە باشووری کەرکوک بکوژن.

ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستاش مەترسی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە ناوچەکانی هەرێم و پارێزگاکانی عێراق ماوەو بڕیارە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق بۆ لەناوبردنی شانە نوستوەکانی داعش لە هەندێک لە ناوچەکەدا هێزێکی هاوبەش پێکبهێنن.

پەیوەندیدار