حكومه‌تی عێراق داوایكردوه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق بمێنێته‌وه‌

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، عێراق داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای كردوه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌كۆتایی ئه‌مساڵ هێزه‌ شه‌ركه‌ڕه‌كانیان بكشێننه‌وه‌.

دانا ستراول جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی (جه‌زیره‌)ی قه‌ته‌ری ئاشكرایكردوه‌، حكومه‌تی عێراق داوایكردوه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق بمێنێته‌وه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا باسی له‌وه‌نه‌كردوه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق كه‌یی‌و چۆن‌و له‌چ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌م داوایه‌ی له‌ئیداره‌ی ئه‌مریكا كردوه‌، به‌ڵام وتویه‌تی:”داواكاریی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق داواكاری چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و لایه‌ن‌و كه‌تیبانه‌ی حه‌شدی شه‌عبیه‌ كه‌ نزیكن له‌كۆماری ئیسلامی ئێران”.

به‌پێی ڕێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكاو عێراق بڕیاره‌ له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق بكشێنه‌وه‌و به‌شێك له‌چاودێرانی دۆخی عێراقیش پێیانوایه‌ دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق گروپه‌ چه‌كداره‌كان باڵاده‌ست ده‌بن‌و كاره‌ساتێكی هاوشێوه‌ی ئه‌فغانسان به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا دێت

پەیوەندیدار