لیرەی تورکی بۆ رۆژی نۆیەم بەردەوامە لە دابەزین بۆ نزمترین ئاست لە مێژوی دراوەکەدا و بەهای یەک دۆلار گەیشتوەتە 11.23 لیرەی تورکی.
لیرەی تورکی رۆژێک دوای ئەوەی نزیکەی 6% دابەزینی بەخۆوە بینی، کاتێک بانکی ناوەندی تورکیا لەژێر فشاری رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی تر ڕێژەی سودی بەرزکردەوە، دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و لەئێستادا مەترسی هەڵئاوسان لە وڵاتەکەدا زیاتر بوە.
لیرەی تورکی ئەمڕۆ شەممە لە بۆرسەی جیهانی یەک دۆلار بەرامبەرە بە 11.23 لیرە، دراوی لیرەی تورکی خراپترین نمایشی لە نێوان دراوەکانی بازاڕدا و تەنیا ئەم هەفتەیە زیاتر لە 12% دابەزیوە.
ئابوریناسانی تورکیا پێشبینی دەکەن، لیرەی تورکی بەردەوام دەبێت لە لەدەستدانی بەهاکەی و تا کۆتایی ساڵ بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو لەدەستبدات و بگاتە ئاستی 12 لیرەی تورکی بەرامبەر هەر دۆلارێکی ئەمریکی.