ئەمڕۆ قوتابی و خوێندكارانی زانكۆ لە شاری هەولێر بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی مانگانەیان خۆپیشاندانیان كرد، لەم بارەیەوە مامۆستا ئەحمد جوانمێری ئەندامی ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە ئێستانیوزی راگەیاند: پشتگیری داواكاری رەوای قوتابیان و خوێندكاران دەكەین و دەبێت كەرتی زانست و خوێندن نەكرێتە پارەو حكومەت خۆی باش كۆنتڕۆڵی بكات و نەهێڵێ قوتابیان و خوێندكاران گرفتی ماددی وایان لێ بكات نەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن. ئەم بازرگانیە بە كەرتی زانست و خوێندن داهاتووی میللەتەكەمان وێران دەكات. بۆیە ئەمە بابەتی دۆشاوی تەماتە نیە بدرێتە كەرتی تایبەت، بەڵكو داهاتووی ژیانی نەتەوەكەمانە.