هەدەپە : منداڵانی کورد لە فێربوون بەزمانی دایکیان بێبەشکراون

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی مافەکانی منداڵان؛ کۆمیسیۆنی زمان، کولتوور و سیاسەتی پەروەردە و هونەری پارتی دیموکراتی گەلان -هەدەپە-، نامەیەکیان ئاراستەی دەزگا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک کۆمیتەی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی پەرلەمانی ئەوروپا و کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری و UNESCO و UNICEF و رێکخراوەکانی دیکەی پەیوەندیداری نێوەدەوڵەتی کرد.

لە نامەکەدا، کە واژۆی سالم کاپڵان، یاریدەدەری هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنەکەی لەسەرە، تێیدا هاتووە “پەیماننامەی مافەکانی منداڵ دەوڵەتەکان پابەند دەکات بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی منداڵان. لەگەڵ ئەوەشدا ملیۆنان منداڵ لە مافی منداڵییان لە تورکیا بێبەشن، ناچارن لەگەڵ ئەو کێشانەدا بژین کە لە تەمەنیان زیاترە”.

پەیماننامەی مافەکانی منداڵ، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە 20ی تشرینی دووەمی 1989دا پەسندکراوە، 20ی نۆڤەمبەر هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی مافەکانی منداڵان ناسرێندراوە.

هەدەپە دەڵێت: “تورکیا هەر سێ ماددە سەرەکییەکەی 17 و 29 و 30ی پەیماننامەکە پێشێل دەکات، کە کاریگەری لەسەر بوونی ماددی و مەعنەوی و کولتووری و کۆمەڵایەتیی منداڵەکە دەبێت. ئەمە جگە لە گێچەڵ، جیاکاری، تووندوتیژیی دژی منداڵان و بەتایبەتیش کچان و هەروەها کارکردنی منداڵان، منداڵانی ئاوارە و کەمئەندام و زیندانیکردنیان”.

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە، “لە زۆر وڵاتی جیهاندا مۆدێلی پەروەردەیی فرەزمانی یان دوو زمانی پەیڕەو دەکرێن، بەڵام لە تورکیا بەهۆی ماددەی 42ی دەستووری تورکیا منداڵانی کوردیش لە فێربوون بەزمانی دایکیان بێبەشکراون

پەیوەندیدار