موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانە و 73 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، دەڵێت، کەسانێک دەیانەوێت ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بگۆڕن بۆ ئەوەی بتوانن رکابەریی گەورەترین فراکسیۆن بکەن بەمەبەستی رێگرتن لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە.
موقتەدا سەدر لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بە شانازییەوە دەستپاكی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و وردی و پیشەیی رادەگەیەنین.
رونیشیكردووەتەوە، دەستوەردان لە كارەكانی كۆمسیۆن لەلایەن چەند لایەنێكەوە رەتدەكەینەوە و جەخت لە دڵنیایی كارمەندانی دەكەینەوە.
سەدر هێمای بۆ ئەوەشكردووە، نابێت دەستوەردان لە كاری دادگا و رەزامەندیدانی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بكرێت، هەندێك كەس دەیانەوێت ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بگۆڕن تاوەكو بتوانن شكست بە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە بهێنن.