پاریس سان جێرمان دەیەوێت زیدان بکاتە ڕاهێنەری یانەکەی بەڵام تاکە ڕیگر خێزانەکەیەتی.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی جیهان ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ڕاهێنەری ئێستای پاریس سان جێرمانیان پاڵاوتووە بۆ ئەوەی ببێتە ڕاهێنەری نوێی یانەی مانچستەر یوناتید تا ببێتە جێگرەوەی سۆلشایەر.
ڕۆژنامەی لو پاریسیانی فەڕەنسی دوپاتیکردەوە کارگێڕی یانە پاریسیەکە گفتوگۆکانیان لەگەڵ زیدان دەستپێکردوە تا دەربارەی ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەکەیان قسەی لەگەڵ بکەن.
یانە پاریسیەکە خاوەنی چەندین یاریزانە کە زیدان بەباشی دەیانناسێت وەک دی ماریا و ناڤاس و سێرجیۆ ڕامۆس هەروەها کیلیان مباپێش کە لەلایەن زیدانەوە ستایشێکی تایبەتی دەکرێت لەوکاتەوەی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بوو.
بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانە ڕۆژنامە فەڕەنسیەکە ئاشکرایکرد تەنیا یەک هۆکار ڕێگرە لەبەردەم گواستنەوەی زیدان بۆ پاریس سان جێرمان کە ئەویش خێزانەکەیەتی چونکە زۆر پەیوەستن بە شاری مارسیلیای ڕکابەر سەرسەختی پاریسەوە.