چەند بەڵگەنامەیەك سەبارەت بە هەوڵی تیرۆركردنی كازمی ئاشكرا دەكرێت

موشریق عەباس راوێژكاری سیاسی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوو چەند راستییەك و گرتە ڤیدیۆ و وێنە و بەڵگەی تایبەت بە هەوڵی تیرۆر كردنی سەرۆك وەزیران ئاشكرا دەكرێت.
موشریق عەباس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، رۆژانی داهاتوو چەند راستییەك و ڤیدیۆ و وێنە و بەڵگە لەسەر هەوڵی تیرۆر كردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەلایەن تیرۆرستانەوە ئاشكرا دەكرێت.
رونیشیكردووەتەوە، گوێ بە هەوڵەكانی بەلاڕێدا بردن نادەین، هەروەها بەداخین بۆ ئەوانەی كە بەبێ ئاگایی كاریگەر دەبن پێی، راستی نامرێت.
رۆژی 7ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە رێگەی چەند درۆنێكەوە كرایە ئامانج، بەڵام ناوبراو هیچ زیانێكی گیانی بەرنەكەوت، گروپە میلیشیاكانیش بەو هەوڵە تۆمەتبار دەكرێن.

پەیوەندیدار