سێرجیۆ ڕامۆس ڕایگەیاند بە چەند ساتێکی قورستدا تێپەڕیوە لە پاریسدا و متمانەشی بەخۆی و کارەکەی هەیە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پلاتفۆڕمی ئەمازۆن برایم ڤیدیۆ، سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی بەرگریکاری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئاماژە بەوەدەکات، چەند ساتێکی قورسی بەسەربردووە لە یانە پاریسیەکەدا.
ڕامۆس دەڵێت “بەڕاستی ئەو ساتانە قورسن، چەندین کاتژمێر لە هۆڵی یارییە وەرزشەکاندا بەسەربەریت لەگەڵ دکتۆری چارەسەری سروشتی و ئامادەکاری جەستەیی، هەمیشەش چەند بیرکردنەوەیەکی خراپ هەیە وات لێ دەکات هەندێک جار گومانت لە خۆت هەبێت”.
ڕامۆس دووپاتیدەکاتەوە، لەگەڵا ئەم شتانەشدا، بەڵام متمانەی بە خۆی و کارەکەی هەیە و سەرنجی لەسەرئەوەیە متمانەی یانەکەی بەدەستبهێنێت و هیواداریشە بەرزترین ئاستی پێشکەش بکات.
بۆ یەکەم جارە ڕامۆس بانگهێشتی لیستی یاریزانانی یانەکەی دەکرێت لە خولی فەڕەنسادا، کە پێشتریش بۆ یەکەم جار لە چامپیۆنز لیگدا بۆ یارییەکەی بەرامبەر مانچستەر سیتی بانگهێشتکرا، بەڵام بەشداری لە یارییەکەدا نەکرد.