كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ واده‌یه‌كیان دیارینه‌كردوه بۆ ئاشكراكردنی ده‌رئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان باسكراوه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و واده بۆ ئاشكراكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كان دیاریده‌كه‌ن دوره له‌ڕاستیه‌وه‌و هیچ واده‌یه‌كیان وه‌ك كۆمسیۆن بۆ ئه‌و بابه‌ته دیارینه‌كردوه.
كۆمسیۆن ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن به‌ستراوه به‌یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی تانه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌وه.
ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌عێراق هه‌فتانه هه‌رسێ ڕۆژ جارێك واده‌یه‌ك بۆ ئاشكراكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن‌و سه‌ره‌تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو دیاریكراو دواتر بڵاوكرایه‌وه ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌رئه‌نجامه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه، كۆمسیۆن دیاریكردنی هه‌ر واده‌یه‌ك بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.