سەبارەت بە داهاتووی ناوچە كوردستانیەكان و پۆستی پارێزگاری كەركوك و سەرهەڵدانەوەی داعش و تەعریب، شوان محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ ئێستانیوز گوتی:
ئێستا هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواو بووە، كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی كۆتایی راگەیاند، سەروبەری پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەتی عێراقە. بەڵام لەم دۆخەداو لەم كات و ساتەدا سەبارەت بە داهاتووی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پارتی و یەكیەتی هیچ جۆرە پڕۆژە و پاكێجێكیان نیە.
شوان محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ ئێستانیوز ئەوەشی گوت: پۆستی پارێزگاری كەركوك كاتی یەكلایی كردنەوەیەتی، بۆ ئەوەی تەعریب و راگواستن و زیندووبونەوەی داعش و تێكچوونی دۆخی ئەمنی ناوچەكانی سنوری ماددەی 140 لەمە خراپتر نەبن و زیاتر نەبن. بەرامبەر بەم دۆسیانە ئەم ئەندامەی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشان گوتی: لەم هەموو بێباكیە سەرسام ماوین.