داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوو زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو 98 ملیۆن و 192 ھەزار و 317 بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە و داھاتەکەی حەوت ملیار و 590 ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆمپانیا بەبازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) مانگی 11ـی ئەمساڵ 98 ملیۆن و 192ھەزار و 317 بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە، لەو رێژەیەش زیاتر لە 95 ملیۆن بەرمیل لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، مانگی رابردوو رۆژانە بەتێکڕا سێ ملیۆن و 273 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە و هەر بەرمیلێک نەوت تێکڕا بە 77.33 دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتی فرۆشتنی نەوتیش لەو مانگەدا حەوت ملیار و 590 ملیۆن دۆلار بووە.

پێشووتریش وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندبوو، مانگی 10ی ئەمساڵ 96 ملیۆن و 708 هەزار و 660 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، داهاتی ئەو نەوتەش 7 ملیار و 680 ملیۆن دۆلار بووە.

پەیوەندیدار