له‌دێره‌زوری رۆژئاوای كوردستان ژمارەیەک موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مەریكا کرا و کوژراو هەیە.
میدیاکانی سوریا لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌دێره‌زوری رۆژئاوای كوردستانەوە بڵاویکردەوە، شەوی رابردو سێ موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مەریكا له‌نزیك كێڵگه‌ی نه‌وتی كۆنیكۆی سنوری دێره‌زور، کراون، دوای هێرشه‌کەش هێزه‌كانی ئه‌مەریكا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یان لێداوه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئەو وڵاتە به‌وردی چاودێری ناوچه‌كەیان کردوە.
سه‌رچاوه‌که ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە بەهۆی هێرشەکەوە كوژراو و بریندار لە هێزەکانی ئەمەریکادا هه‌یه، به‌ڵام به‌وردی زیانه‌كان و شوێنی ئاراستەکردنی موشەکەکان نه‌زانراوه.
لە ماوەی ئەمساڵدا چەندین جار بە موشەک هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی لە ڕۆژئاوای کوردستان كه ئه‌مەریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.