وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مەریكا رایگه‌یاند، تیرۆرستێكی كه‌نه‌دی، كه رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له ریكلامی چالاكییه‌كانی داعش و ده‌نگیشی بۆ گرته ڤیدیۆییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه به‌كارهاتووه، له به‌رامبه‌ر دادگا دانی به تاوانه‌كانی داناوه.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی دادی ئەمەریکا روونکراوەتەوە، محەمەد خه‌لیفه، ته‌مه‌ن 38 ساڵ، پاڵپشتی دارایی رێكخراوی داعشی کردووە، لە هەمانکاتدا هۆكار بووه بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن له‌لایه‌ن داعشه‌وه، سزاكه‌شی 15ی نیسانی 2022 بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، كه سزای به‌ندکردنی هه‌میشه‌یی ده‌بێت.
محەمەد خه‌لیفه، لە سا‌ڵی 2013 كه‌نه‌دای جێهێشتووه و په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كرده‌وه، دواتر بووەته ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی له شانه‌ی ریكلامی داعش، كه به‌رپرس بووه له تۆمار و ئاماده‌كردنی گرته ڤیدیۆییه‌كان تایبه‌ت به گیراوه بیانییه‌كان، له‌ناویاندا رۆژنامه‌نووسی ئه‌مەریكی جیمس فوڵی و ستیڤنن سوتلوف، كاتێك سا‌ڵی 2014 سه‌ریان له له‌شان جیاكرایه‌وه، له سا‌ڵی 2019یش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه ده‌سگیركراوه و سا‌ڵی 2021 راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مەریكا كراوه‌ته‌وه.