تەقینەوەیەكی بەهێز لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی لە كەمپێكی فەڵەستینییەكان لە باكوری شاری سور لە لوبنان رویدا، بەپێی زانیارییەكانیش ژمارەیەك كوژراو و بریندار هەیە بەڵام بەتەواوەتی ژمارەكە نەزانراوە.
سەرچاوەكانی هەواڵی لوبنان بڵاویان كردووەتەوە، شەوی رابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لە كەمپێكی فەلەستینییەكان لە شاری “سور”ی ئەو وڵاتە روویداوە، دوای تەقینەوەكەش گروپە چەكداریەكانی سەربە بزوتنەوەی حەماسیش پشتێنێكی ئەمنییان بەدەوری كەمپەكەدا دروست كردووە.
رونیشكراوەتەوە، بەپێی زانیاریەكانییەكان تەقینەوەكە لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی سەربە بزوتنەوەی حەماس بووە و بەهۆیەوە ژمارەیەك كوژراو هەیە بەڵام دیار نییە چەند كەسن هەروەها لانیكەم 12 كەسی تر بریندار بوون.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، تاوەكو ئێستا هۆكاری تەقینەوەی ئەو كۆگایە ئاشكرا نییە بەڵام هەندێك سەرچاوە باس لەوە دەكەن بەهۆی تەقینەوەی بتڵی ئۆكسجینەوە بووە كە بۆ روبەڕوبونەوەی پەتای كۆرۆنا كۆگا كرابوون.