حزبی شیوعی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە، حزبی شیوعی كوردستان پەیامێك ئاراستەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كرد، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

هاوڕێی بەڕێز سكرتێری حزبی زەمحەتكێشانی كوردستان

هاوڕێیانی بەڕێز لەمەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبی زەمحەتكێشانی كوردستان

بروسكەی پیرۆزبایی

سڵاوێكی هاوڕێیانەی گەرم بۆ هەموو لایەك…

بەبۆنەی 36 ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، بەناوی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان جوانترین پیرۆزبایی و چەپكەگوڵی تێكۆشانتان ئاراستە دەكەین، هەر لەرێگای ئێوەشەوە سڵاورێزی تایبەت بۆ تەواوی ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەنێرین.

حزبی شیوعی كوردستان، بەهەماهەنگی و هاوپەیمانێیەتی لەگەڵ ئێوە لەتێكۆشانی رۆژانەدا، خۆشحاڵە كە تێگەیشتنی تەواو لەنێوانماندا هەیەو ئەمەش بۆتە هەوێنی هەوڵەكانی یەكخستنی ریزی چەپەكانی كوردستان و داڕشتنی بنەمای كاری هاوبەش و كۆششی بەردەوام بۆ ئەوەی داهاتووێكی باشتر بۆ هێزی چەپ و شیوعی لەكوردستاندا مسۆگەر بكرێت.

ئەم یادە بەهەل دەزانین بۆئەوەی جارێكی دیكە جەخت لەسەر بابەتی پرسی نیشتمانی كوردستانی بكەینەوە‌و پێویستە، بەلەخۆبووردییەوە هەردوولامان خەبات بۆ هێنانەدی ئامانجی نیشتمانی گەلی كوردستان بكەین‌و هاوكات هەوڵَەكانمان یەك بخەین بۆئەوەی ئازادی و یەكسانی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی لەدروشمێكی راست‌و دروستەوە ببێتە بنەمایەكی گرنگ و كرداری لەنێو كۆمەڵگای كوردستانیدا، بەیەكەوە ناعەدالەتی و نایەكسانی رەت بكەینەوە.

لەیادی 36 ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، حزبی شیوعی هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازێت، هەروەها سەری رێزو نەوازش بۆ تەواوی شەهیدان دادەنوێنین.

لەگەڵ رێزماندا

مەكتەبی سیاسی

حزبی شیوعی كوردستان

10ی كانوونی یەكەمی 2021

پەیوەندیدار