پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كرد، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

بەڕێز/بەڵێن عەبدووڵڵا سکرتێری گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان..

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان..

 بەبۆنەی(٣٦)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە کار و بەرنامە و چالاکییەکانتان.

لەو دەرفەتەدا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی و دۆستایەتی نێوانمان و تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ زیاتر هاودەنگی و یەکڕیزی و داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و دەسکەوتەکانمان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، هەر سەرکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

١٢ـی ١٢ـی ٢٠٢١

پەیوەندیدار