یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ پێنجشه‌م ناوی ڕاهێنه‌رێكی نوێ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌حمه‌د مووسه‌وی گوته‌بێژی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ پێنجشه‌م یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كات، یه‌كێك له‌و پرسانه‌ش دیاریكردنی ڕاهێنه‌رێكی نوێیه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق بۆ ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیا.
ڕاشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆ هه‌موو ئه‌و هۆكارانه تاوتوێ ده‌كرێن كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تیی گه‌یشتن به مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ و جامی عه‌ره‌ب بكرێته ده‌ره‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕاهێنه‌رێكی نوێ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ده‌سته‌ی یاریده‌رانی راهێنه‌ر دیاری ده‌كرێن و ڕاده‌گه‌یه‌نرێن بۆ ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیا.
جێی باسه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له قۆناغی كۆتایی یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ و هه‌روه‌ها له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی عه‌ره‌ب كرایه ده‌ره‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو ڕاهێنه‌ری له كار دوورخسته‌وه كه ئه‌وانیش بریتی بوون له دیك ئه‌دڤۆكاتی هۆڵه‌ندی و زیلیكۆ پترۆڤیچی مۆنتینیگری.