لە ناوچەیەكی هەرێمی کوردستان گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە

لەکاتی ئۆپەراسیۆن و کێوماڵکردندا ئاسایشی گەرمیان و پێشمەرگە گۆڕێکی بە کۆمەڵیان لەنێوان کفری و خورماتوو دۆزییەوە، کە روفاتی ژمارەیەک سەربازێکی سوپای عیراقی تێدایە.

بەپێی زانیاریەكان ئەمرۆ پێنجشەممە لە درێژەی ئۆپەراسیۆن و کێوماڵەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی گەرمیان لە ناوچەکانی قوڕیچای و غەڕە و پەڵکانەی نێوان کفری و خورماتوو، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە.

گۆرە بەكۆمەڵەكە روفاتی چەند سەربازێکی سوپای عیراقی تێدایە و تیرۆریستانی داعش لەرابردوودا دوای رفاندنیان تیرۆری کردوون.

هەر بە پێی زانیارییەکان ھێزێکی ھاوبەشی پێشمەرگەش لە سنووری میحوەری دوو و ئاسایشی گەرمیان و سوپای عیراق دەچنە ناوچەکە بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە و گواستنەوەی تەرمەکان.

پەیوەندیدار