زیندانێكی سیاسی كورد لە ئێران سێدارەدرا

حەیدەر قوربانی زیندانی سیاسی كورد كە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ حزبێكی رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن رژێمی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، ئەمڕۆ یەكشەممە لە زیندانی سنە لە سێدارەدرا.
سەرچاوە ئاگادارەكان ئاشكرایان كرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە حەیدەر قوربانی زیندانی سیاسی كورد و خەڵكی شاری كامیاران، لە زیندانی سنە لە سێدارە دراوە.
بەپێی زانیاریەكان، حەیدەر قوربانی تەمەن 47 ساڵ پێشتر بەتۆمەتی هاوكاریكردنی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران “حدكا” سزاكەی بەسەردا سەپێنرابوو، كاتژمێری 4ی بەیانی ئەمڕۆ سزاكەی بەسەردا جێبەجێ كراوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، چەند كاتژمێرێك پێش لە سێدارەدانی، سەرۆكی دەزگای دادوەریی ئێران بڕیاریدابوو پێداچوونەوە بە سزاكەدا بكات.

پەیوەندیدار