بەلەمێک بە 70 کۆچبەرەوە لە یۆنان نقومبوو

شەوی رابردو بەلەمێکی کۆچبەران بە 70 سەرنشینەوە لە کەناراوەکانی یۆنان ژێرئاو کەوت، رەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچبەرانیش رایگەیاند، ئەو بەلەی نقوم  بوە 60 کۆچبەریان کوردن و کاتێک قسەی لەگەڵیان کردوە داوای بەهاناوە چونیان کردوە، بۆیە لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە رزگارکراون.

رەنج پشدەری لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک باسی لەوەشکردوە، ئەو بەلەمەی شەوی رابردو ژێر ئاو کەوت 70 کۆچبەری تێدابوە لەو ژمارەیەش 60 کەس لە کۆچبەرەکانی ناو بەلەمەکە کوردبون، بۆیە کاتێک قسەی لەگەڵ کردون داوای هاوکاری و بەهاناوەچونیان کردوە و وتویانە خەریکە نقوم دەبین.

ئاماژەی بەوەشكردوە، پۆلیسی یۆنان هاوکاری ئەو کۆچبەرانەی کردوە، بەڵام تائێستا پۆلیس هیچ رونکردنەوەیەکی بڵاونەکردوەتەوە کە هەمو کۆچبەرەکان رزگار کراون یان نا.

بەگوێرەی زانیارییەکان کە ئەو چالاکوانەی بواری کۆچبەران باسی کردوە، کەسوکاری کۆچبەرەکان پەیوەندییان پێوەکردوە و وتویانە سەرجەم کۆچبەران رزگارکراون و لەم کاتەدا لەلای پۆلیسی یۆنانن.

پەیوەندیدار