وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی نوێی دەركرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەكان بڕیارێكی تایبەتی بۆ خوێندنی وانەی سرود و هونەر دەركرد.

بەپێی نووسراوێك كە واژووی بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەدەی حكومەتی هەرێمی لەسەرە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەسەر پێشنیاری پەروەردەی پارێزگاكان لەسەر گرنگیدان بە وانەی هونەر و سرود لە ناوەندەكانی خوێندن بۆ قۆناغی 4 و 5 و 6 ی بنەڕەتی، دوای ووردبوونەوە لە داواكارییەكانیان، لاریمان نییە بە زیادكردنی بەشەوانەیەكی سرود بۆ ئەو قۆناغانە بۆ خوێندنی ساڵی 2022.

هەر بەپێی نووسراوەكە، پێویستە بەشەوانەی وانەی كوردی كەم بكرێتەوە لە 6 بەشەوانەوە بۆ 5 بەشەوانە و زیادكردنی وانەی موزیك بۆ ئەو قۆناغانە و دابینكردنی مامۆستای پسپۆڕی هونەر و موزیك لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن، هەروەها ئامادەكردنی پڕۆگرامی خوێندنی تایبەت بە سرود و گرانی بۆ ئەو پۆلانە.

پەیوەندیدار